286
2
1
کومپیوتەر
2023/1/23
کۆمپیوتەر ئامێرێکە[١] بۆ زۆر مەبەست بەکاردێت. دەکرێت پرۆگرام[٢] بکرێت تا ڕیزە کردارێکی ژمێرەیی یان لۆژیک ئەنجام بدات. بەکارھێنەر دەتوانێت لە ڕێگای ماوس و تەختەکلیلەوە داواکارییەکانی خۆی ئاراستەی کۆمپیوتەر بکات و کارەکان لەڕێی شاشەی کۆمپیوتەرەکە پێشان دەدرێن.
لاپتۆپێکی ئەیسەر.
بەگشتی کۆمپیوتەر دەکرێتە دوو بەش: ڕەقامێر (ھاردوێر) و نەرمامێر (سۆفتوێر)
ڕەقامێر
ڕەقامێر بریتییە لەو پارچانەی کە کۆمپیوتەر پێک دێنن وەک مۆنیتەر، تەختەکلیل، ماوس، کەیس)[٣]
ماوس (مشک)
ماوس' ئامرازی نیشانکردنە. بە شێوەیەکی فیزیکی، ماوس پێک دێت لە ئامرازێک کەوا دەگیرێت لەژێر یەکێک لە دەستەکانی بەکارھێنەر.[٤]
بۆردی سەرەکی (Mainboard)
گرنگترین بەشی ھەر کۆمپیوتەرێک ئەم بۆردەیە کە زۆربەی بەشەکانی دیکەی کۆمپیوتەر لەسەر ئەم بۆردە دادەمەزرێن لەوانە دەتوانین ئاماژە بە ڕام، کارتی گرافیکی، کارتی ڕایەڵە، یەکەی چارەسەری ناوەندی(CPU)، کارتی دەنگ، کارتی تیڤی، کارتی سەتەلایت، مۆدێمی ناوەکی… ھەروەھا ھەندێکیش لە بەشەکانی کۆمپیوتەر بە کێبل بەو بۆردە پەیوەند دەدرێن لەوانە ھارد دیسک، فلاپی درایڤ، سی دی درایڤ، دی ڤی دی درایڤ، سەرچاوەی وزە، پانکە و دەرچەی ماوس و تەختەی کلیل و دەرچەی ڕام (Ram)
نەرمامێر
نەرمامێر بریتییە لەو بەرنامانەی کە یارمەتی بەکارھێنەر دەدەن کە کار بە کۆمپیوتەر بکەن و کارەکانیان ئاساتر بێت[٥]
مایکرۆپرۆسێسۆر
تا ئێستە لەنێوان شارەزایاندا لە مشت و مڕدایە. خاڵی سەرەکی دەرکەوتنی کۆمپیوتەری کەسی (PC) مایکرۆپرۆسێسۆرە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٨ لەلایەن ئەندازیارێکەوە کە لە Texas Instroments کاریدەکرد دۆزرایەوە، بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی متمانەی لێپرسراوەکانی بەدەست بھێنێت لە سوودەکانی ھەروا مایەوە و دوای ٣ ساڵ بۆ جارێکی تر دۆزرایەوە. مایکرۆپرۆسیسۆر بۆ یەکەم جار لەلایەن Intel –ەوە کەوتە بواری بازرگانییەوە و شانازی دەکەن بەوەی کە دۆزەرەوەین.[٦]
جۆرەکان
بەگشتی کۆمپیوتەرەکان پۆڵێنکراون بەپێی بەکارھێنانەکانیان:
کومێننت
دڤێت تە هژمار هەبیت دا بشێی کومێنت بکەی
هەر نوکە همارا خو دروست بکە
هەر نوکە همارا خو دروست بکە
Salar Pro
cane
دەربارەی مە
زیرەک وێبسایتەکێ تایبەتە ب بەلاڤکرنا کورسا و فێربوونێ ڤە لسەر دەستێن کەسێن شارەزا د بوارێن جودا جودا دا ،
بو نمونە ( کورسێن : برێڤەبرنا سوشیال میدیایێ ، دروستکرنا پوستا بۆ سوشیال میدیایێ ، بازارکرنا د سوشیال میدیایێ دا ، بازرگانیا ئونلاین ، فێربوونا زمانا ، Graphic design,Photo editing،Video editing , Microsoft office و ھتد... ) ل سالا ٢٠٢٢ لسەر دەستێ ( نیھاد فیصل ) ڤە ھاتییە دامەزراندن .
نیھاد فیصل ھەلگرێ باوەرناما دبلومە ب زانستێن کومپیوتەری و شارەزایا پتر ژ ٢ سالا د سوشیال میدیا کوردی دا ھەیە ، ئەف وێبسایتە ھاریکارە بۆ ھەر ماموستایەکی کو کورسێن فێربوونێ بەلاڤ بکەت و دەرگەھەکە بۆ ھەر فێرخوازەکی کو حەز بکەت فێربیتە بوارەکێ نوی د ژیانا خۆ دا و پێنگاڤەکێ بەرەڤ خەونێن خۆ بھاڤێژیت .
نیهاد فەیسەل
دامەزرێنەر